حەبى ئەسپرین کێ بەکاری بهێنێ و بۆ کێ زیانبەخشە


ئا.شەیما

ئەسپرین جۆرە حەبێکى ئازارشکێنە،کە بۆچەندین چارەسەرى پزیشکى بەکاردەهێنرێت وەک هەڵئاوسان و ڕون بوونەوەى خەستى خوێن و ئازارى جەستە و هەوکردن و چەندین بوارى تریش، لە دیدارێکدا بۆ ماڵپەرى تەندروستى پێشمەرگە، دکتۆر دیار على حسن پزیشکى دەرمانساز باس لە سودو زیانەکانى ئەو جۆرە دەرمانە دەکات.

تەندروستى پێشمەرگە: بەشێوەیەکى گشتى سود و زیانەکانى حەبى ئەسپرین چییە؟
د.دیار على: حەبى ئەسپرین چارەسەرى ئازارو هەوکردن و خوێن ڕوونکردنەوە دەکات لە هەریەکە لەنەخۆشیەکانى زەخت و ئافرەتى دووگیان بەکاردێت،هەروەها  زیانى بەکارهێنانى ئەم دەرمانە ئەگەرى تووش بوون بە قورحەى مەعیدە و نەخۆشى گورچیلەوخوێن بەربوون زیاد دەکات. 
تەندروستى پێشمەرگە: چۆن ئەسپرین لە نەخۆشى دڵ دەمان پارێزێ ؟ وە بڕى چەند ئەسپرین مان پێویستە بۆ پاراستنى دڵ؟
د.دیار على: ئەسپرین رٍێگرى دەکات لە مەیاندنى خوێن لە مولوولەکانى خوێن دا، ئەمەش هۆکار دەبێ بو َڕیکخستنى خوێن لە دڵەوە بۆ بەشەکانى ترى لەش، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە بڕى (75- 100 ) ملگم بەکاربهێنرێت.
تەندروستى پێشمەرگە: کاتى َ کەسێک تووشى نۆرە دڵ دەبێ ئایا دەتوانێ حەبى ئەسپرین وەربگرێ؟
د.دیار على: نەخێر ڕاستەوخۆ ناتوانێ، پێویستى بە پشکنین و هەندێ کات ئیکۆ دەبێت بۆ بڕیاردان لەسەرى.
تەندروستى پێشمەرگە: ئەوکەسانەى نەخۆشى دڵ یان هەیە دەتوانن حەبى ئەسپرین وەربگرن؟
د.دیار على: بەڵێ دەتوانن ، چونکە یەکێکە لە دەرمانە سەرە کیەکان بۆ ئەو مەبەستە، لە ژێر چاودێرى پزیشکى شارەزا تایبەت بە جۆرى نەخۆشى ئەو کەسە.
تەندروستى پێشمەرگە: کەسانى تووش بوو بە نەخۆشى ڕەق بوون و گیرانى خوێنبەرەکانى قاچ دەتوانن حەبى ئەسپرین بەکاربهێنن؟
د.دیار على: بەڵێ دەتوانن، ئەسپرین یەکێکە لەو دەرمانانەى بۆ ئەو نەخۆشیە بەکاردەهێنرێت، بەڵام بۆ هەموو حاڵەتێکیش نا.
 تەندروستى پێشمەرگە:کەسێک حەبى ئەسپرین بەکاربهێنێت،  کاتێ پێویستى بە حەبى ئازار هەبوو دەتوانێ وەریبگرێ؟ وە چ جۆرێک لە دەرمانى ئازارشکێن؟
د.دیار على: لە کاتى بەکارهێنانى هەریەکێک لە دەرمانە ئازارشکێنەکان ئەگەرى تووش بوون بە خوێنبەربوون زیاد دەکات، لەبەرئەوە باشتروایە ئەو نەخۆشانەى حەبى ئەسپرین بەکاردێنن کەمترین کات دەرمانى ئازارشکێن بەکار بهێنن.
  تەندروستى پێشمەرگە: لە ڕۆژیکدا ئەم حەبە چەند جار  دەتوانرێت بخورێت وچ کاتێک باشترینە؟
د.دیار على: لە ڕۆژێکدا یەک جار دەتوانرێت بەکاربهێنرێت،ئەسپرین یەکێکە لەو دەرمانانەى لە هەرکاتێکدا بەکاربێت هەمان کاریگەرى هەیە.
  تەندروستى پێشمەرگە:کەسێک حەبى ئەسپرین بەکار بهێنێت و پێویستى بە نەشتەرگەرى بوو دەبێ حەبەکە بوەستێنێ یان نا بۆچى؟
د.دیار على: بەپێ ى جۆرى نەشتەرگەرى یەکە دەگۆڕێ، بەڵام بەشێوەیەکى گشتى پێش ئەنجامدانى نەشتەرگەرى بۆماوەیەکى دیاریکراو دەبێ بوەستێنرێ، بۆ ئەوەى ئەگەرى خوێن بەربوون لەکاتى نەشتەرگەرى یەکە کەم بکاتەوە.
تەندروستى پێشمەرگە: ئەوکەسانەى تەمەنیان لەسەرو چل ساڵیەوە بێ و هیچ نەخۆشییەکى دڵیان نەبێ ئاساییە حەبى ئەسپرین وەربگرن؟
د.دیار على: لەهەرتەمەنێکدا بێت ئەگەر کەسێک هیچ نەخۆشییەکى دڵى نەبوو پێویست ناکات حەبى ئەسپرین بخوات، بەڵام لەگەڵ  هەڵکشانى تەمەن دا ئەگەرى تووشبوون بەنەخۆشییەکانى دڵ زیاد دەکات، بۆیە باشتر لە ئەسپرین وەرگرتنى حەبى ڕۆن ماسى و حەبى سیرە لە ئەگەرى تووش بوون بە نەخۆشیەکانى دڵ ،ئەم دوو جۆرە حەبە هیچ کاریگەرى لاوەکى یان نییە. 


AM:11:57:30/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌