نەخۆشى سەرع هۆکار و چارەسەرەکانى


ئا:تەندروستى پێشمەرگە 

نەخۆشى سەرع یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکانى کۆمەڵگا کە پى دەوترێت (گەشکە)، هۆکارى  دروست بونى ئەم نەخۆشیە  لە ئەنجامى کارەبایەکى نەشیاو لە کاتێکى نەشیاو تۆشى کەسەکە دەبێت،مرۆڤ لەوکاتەدا پێویستى بەو کارەبایە نیە گەر بێتو ئەو کارەبایە  لە کاتێکى شیاو بێت ئەو پى ناوترێت  گەشکە .

تەندروستى پێشمەرگە :چەن جۆر گەشکە ( سەرع) هەیە ؟
د.دیار  نەجیب کەریم پزیشکى پسپۆرى  دەمار ومێشک  ووتى" جۆرەکانى  گەشکە زۆرن  ئەوەى کە خەڵک پێى ئاشنایە  جۆرێکە لە جۆًرەکانى گەشکە کە پى دەوترێت  گەشکەى  گەورە، لە م جۆرەدا  کەسى توشبو چاوى ژێراو  ژور دەبیت  و لە دەمى کەف دەرەچێت و گاز لە زمانى دە گرێت  و لە هەندێ  کات  کۆنترۆلى میز و پیساى  نامێنێت، چەند جۆرى ترى هەیە  کە پێ دەوترێت  گەشکەى  (بچوک)، کە زیاتر باوە  و خەڵک سەرنجى  نادات زۆر کات هەندێ گورانکارى  لە جەستە روو دەدات خەڵک بەشتێکى ئاسایى سەیرى دەکات ئەمەش بریتیە  لە کارەبایەکى بچوک کە لەجەستەى مرۆڤــ چەند جارێک روودەدات، لە رێگەى پشکنینەوە دەرەکەوێت کە  گەشکەى جۆرى (بچوکە) و نابیتە هۆى تووش بون بە گەشکەى گەورە ، بەڵام مەرج نیە گەشکە نەخۆشى بێت هەندێ کات دەرنجامى نەخۆشیەکى ترە وەک نەخوشى شەکرە کە ریژى شەکر  لە خوێن  دادەبەزێت ئەمەش وادەکات کە خوێن نەچێت بۆ میشک وە دەبێتە هۆى  گەشکە.

تەندروستى  پێشمەرگە : رەگەز و تەمەن تا چەند رۆڵى  هەیە لە توش بون بە گەشکە ؟
د. دیار نەجیب  روونى دەکاتەوە و دەڵێت " گەشکە نەخۆشیەکى باوە لە منداڵێکى  یەک ساڵ تا کەسانەى پیر ئەگەرى تووش بوونیان هەیە،لەروى  رەگەزەوە هیچ جیاوازیەک نیە بۆ توشبون بەم نەخۆشیە بەڵام لە ئافرەتاندا توش بوون بەنەخۆشى گەشکە  لەکاتى  سوورى مانگانە کە هۆرمۆنات دەگۆرێت ئەگەرى زیاترى هەیە کە تووشى  گەشکە بێتەوە، زانستى پزیشکى دەڵێت هەموو مرۆڤێک لە ژیانیدا  یەک جار تووشى  گەشکەى گەورە دەبێت  و ئەم حاڵتەش نەپێویستى بە چارەسەرە  و نەهۆکارێکە بە تووش بوون بە گەشکە ،بەڵام ئەگەر دووبارە بویەوە ئەوە پێویستى بە  پشکنین هەیە، بە نیسبەت منداڵەوە  هەندێک جار منداڵ لەکاتى بەرز بوونەوەى پلەى گەرمى لەشی تووشى گەشکە دەبێت لە تەمەنى شەش مانگیدا ٍتا تەمەنى شەش  ساڵیدا، ئەمە ئاسایە بەڵام  لە دواىتەمەنى  شەش ساڵیدا تووش بون بە گەشکە ئاساى نیە "  .

تەندروستى پێشمەرگە : ئەو هۆکارانە چین کە دەبنە هۆى نەخۆشى گەشکە ؟
د.دیار نەجیب ووتى :"چەند هۆکارێک هەیە بۆ تووشبون بە گەشکە ، تەمەن کاریگەرى زۆرە بۆ دیاریکردنى  هۆکارەکانى  گەشکە، تووش بون بە گەشکە  لە منداڵى بچووک دا  چەند هۆکارێکى  هەیە وەک کێشە لە (میتاپۆلیزم) دا و هۆکارى جینات یاخود کێشەیەک لە مێشکى منداڵەکدا ٍ، هۆکارەکانى کاتى لەدایک بوون وەک زیان هێنانى  مێشک لە کاتى لەدایک بوون یان کێشەی دیکە لەو کاتەدا، لە تەمەنى ٍ مام ناوەندا کێشەى ئەلکترۆنات پۆتاسیۆمى هەبێت ولە تەمەنى پیریدا  چەند نەخۆشیەکى وەک (جەڵتەى  مێشک ،وەرەمى مێشک) کاریگەریان لەسەر مێشک هەیە ". 

تەندروستى پێشمەرگە : ئەم حاڵتە چەند جار دووبارە ببێتەوە پێ دەوترێت  کە ئەم کەسە تووشى گەشکە بووە ؟
پزیشکى پسپۆرى دەمار و مێشک دەڵێت :"ئەگەر  کەسێک  یەک جار تووشى گەشکە بوو ئەوە پی ناوترێت  گەشکە، بەڵام   دووبارە بووەوە پێ دەوترێت گەشکەى گەورە، منداڵ لە دواى تەمەنى شەش ساڵیەوە تووشى گەشکەیەک نابێت کە بەهۆى بەرز بوونەوەى پلەى گەرمى لەشەوە تووش دەبێت. 

تەندروستى پێشمەرگە : نیشانەکانى ئەم نەخۆشیە چین وە ئەوکەسانە کە ئەگەرى تووش بونیان هەیە کێن؟
د. دیار نەجیب ووتیشى :نیشانەکانى  لە جۆرێکەوە بۆ جۆرێکى  تر دەگۆرێت  لە جۆرى گەشکەى گەورە کەوتن و لە هۆش چوون و ژێراو ژورى چاوو سپى بوونەوەى هەموو بەشەکانى چاو  و کەفکردنى دەم و گازگرتنى  زمان وهەروەها  کۆنترۆڵى بەسەر میز و پیساى نامێنێ، ئەم حاڵەتە ماوەى پێنج بۆ شەش دەقە دەخایەنێ  ودواتر نەخۆشەکە گێژ دەبیت ،هەروەها لەنیشانەکانى گەشکەى بچوک کەسى تووش بوو بۆ ماوەى  یەک خولەک بۆ دوو خولەک  سڕ دەبێت یان حاڵەتى کێژ بوونى هەیە ودواتریش  کە پرسیار لە نەخۆشەکە دەکرێت  چى ڕویدابێت نەخۆشەکە  هیچى بیر نایەتەوە، نیشانەکانى گەشکەى بچوک بریتین لە سەر بادان یان دەست لەرزین یان لەرزینى قاچ بۆ ماوەى یەک خوڵەک یان توزیک زیاتر کە کەسەکە ناتوانێ کۆنترۆڵى خۆى بکات .


تەندروستى پێشمەرگە :چۆن ئەم حاڵەتەشیکارى دەکرێت ؟
د.دیار نەجیب روونى دەکاتەوە و دەڵێت  :"سەرەتا بە پرسیار کردن لە نەخۆش و دواتریش هەندێ شیکارى خوێنى تایبەت  وەک( ئیلتیهاب  ،شەکرە ، کەمى خوێن ) بۆى دەکرێت و دواتریش گرتنى تیشک بۆ مێشک وەک (سیتى سکان )".


تەندروستى پێشمەرگە : چۆن بورانەوە لە نەخۆشى ( گەشکە )  جیا دەکرێتەوە ؟
 د. دیار نەجیب لە وەڵامدا ووتى:"جیاکردنەوەى  بورانەوەى  ئاسایى لە گەشکە بە کەسانى شارەزا دەکرێت کەسى توو ش بوو بە گەشکە گەشکە ئاگاى لە خۆى نابیت وە بەهیچ شێوەیەک ئاگاى لە دەوروبەرى نییە ،بورانەوەى گەشکە مەترسیدارە ئەگەرلە پێنچ خولەک زیاتر بێت و زوو فریاى کەسەکە نەکەویت، لەوانەیە کەسەکە ژیانى  لە دەست بدات  چونکە  ماسولکە لەو حاڵەتەدا تەشەنوج دەکات ئەگەر مێشک بۆ ماوەى 3 دەقە ئۆکسجینى بۆ نەچێت دەوەستێت .


AM:10:06:24/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌