کاریگەرییەکانى بەرزبوونەوەى پەستانى خوێن لەسەر دڵ


ئا : ئیسرا 

نەخۆشى بەرزبوونەوەى پەستانى خوێن یەکێکە لەنەخۆشیە باوەکان لە ئێستادا،پەستانى خوێن بەهۆى چەندین  هۆکارێکەوە رەنگە بەبێ جیاوازى تەمەن، مرۆڤەکان تووشى بن و ببێتە نەخۆشیەکى درێژخایەن، بۆ باسکردنى زیاتر لەسەر ئەم بابەتە دکتۆر سورکێو لەتیف محمود پسپۆڕى نەخۆشیەکانى هەناوی ودڵ باس لەم حاڵەتە دەکات و دەڵێت: 
بەرزبونەوەى پەستانى خوێن یەکێکە  لە نەخۆشیە  باوەکانى ئەم سەردەمە ولەهەموو جیهاندا بڵاوبوتەوە و بەوە پێناسە دەکرێت کاتێک فشارى خوێن بەشێوەیەکى  زانستى پزیشکى پێوانە دەکرێت  یەکسان بێت یان زیاتر  بێت  لە( 140 لەسەر 90)،  رێژەى تووش بوون بە نەخۆشى پەستانى خوێن بۆ هەر دوو ڕەگەزى (نێر و مێ)  یەکسانە و تەمەنى تووش بوون بەم نەخۆشیە بەگشتى  لەسەروو  تەمەنى  مام ناوەندیەوە  واتە سەروو (40)ساڵى یەوە، بەڵام  دەکرێت لە تەمەنى کەمتر یان  زیاتریش ڕووبدات .

د. سورکێو لەتیف پزیشکى پسپۆرى هەناوى  هۆکارەکانى تووش بوون بەنەخۆشى  زەخت ڕوون دەکاتەوە دەڵێت چەند هۆکارێک هەیە بۆ تووش بوون بەنەخۆشى پەستانى خوێن :
1-بۆماوەیى  زۆرترین  هۆکارە بۆ تووش بوون بەنەخۆشى بەرزى پەستانى خوێن .
2-زیاد بوونى  کێش  (وەرزش نەکردن  هۆکارێکە بۆ تووش بوون بە  نەخۆشى زەخت ).
3-خواردنى ناتەندروست وەکو خواردنى بەشێکى زۆرى خوێ لە خواردنەکاندا کەلەئەنجامدا دەبێتە  هۆى تووش بوون  .
4-خواردنەوەى بەشێکى زۆر لە مادە کحولیکان .
5-خواردنى  هەندێک  جۆرى دەرمانى پزیشکى وگیایى. 
6- تێک چوونى هەندێک جۆرى  هۆرمۆناتى جەستە.
7-ناجێگیریى بارى  دەروونى  ودڵەڕاوکێ وسترێس هۆکارێکى گرنگە بۆ نەخۆشى پەستانى خوێن . 
د. سورکێو لەتیف باس لە نیشانەکانى نەخۆشى پەستانى خوێن دەکات و دەڵێت  :
1 -هەندێک جار هەست بەهیچ جۆرە نیشانەیەکى ناکرێت بەتایبەت لەوکەسانەدا کە پەستانى خوێنى درێژخایەنیان هەیە. 
2- سەرێشە یەکێکە لەنیشانەکانى بەتایبەت بەشى پشتەوەى  سەر .
3-سوربونەوەى  رەنگى دەمووچاوى  کەسى تووش بوو.
4- گێژ بوون  وهەندێک  جار تووندبوونى  سنگ و هەناسە تووندى .

ئەم پزیشکە دەرەنجامە خراپەکانى نەخۆشى پەستانى خوێن باسدەکات و دەڵێت: 
1- بەرزى پەستانى خوێن مەترسى  گیران  و پچڕانى  دەمارەکانى  خوێن  زیاد دەکات کە ئەوەش مەترسى تووش بوون بە جەڵتەى دڵ و مێشک زیاد دەکات .
2-سست بوونى گورچیلەکان و دڵ .
3- سست بوونى چاوەکان .
پزیشکى پسپۆرى هەناوى باس لە چارەسەرکردنى نەخۆشى پەستانى خوێن دەکات و دەڵێت:
1-کەمکردنەوەى کێش بۆ ئەوەانەى کە  کێشیان زۆرە .
2-زیادکردنى جووڵەو  وەرزش  کردن .
3-کەم کردنەوەى  خوێى لە خواردنەکاندا .
4-دورکەوتنەوە لە کێشانى جگەرە وە مادە کحولیەکان .
5- بەکارهێنانى دەرمانى  دژەپەستانى خوێن لە ژێر رێنمایى پزیشکى پسپۆر و پابەند بوون  بەبەکارهێنانى. 
6-چاوودێرى کردنى پەستانى خوێن  .
7-چارەسەر کردنى ئەو نەخۆشیانەى  مەترسیەکانى  بەرزى پەستانى خوێن  زیاد  دەکات وەک  نەخۆشى شەکرە  وبەرزى چەوریەکانى خوێن .


AM:11:14:31/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌