کزى چاو لەمنداڵدا


ئا: ئیسرا ڕزگار 
کزى چاو لە منداڵدا یەکێکە لەو نەخۆشیانەى کە زۆر جار دایک و باوک هەستى پێ ناکەن و کاتێک پێ دەزانن کە رەنگە زۆرى بەسەردا رۆشتبێت و دواجار بە هۆیەوە منداڵەکە زۆر زەرەرمەند بووبێت،  دکتۆر هاوڕێ عبد الله عبد القادر پسپۆری نەشتەرگەرى ونەخۆشیەکانى چاو بەشێوەیەکى زانستیانە دەربارەى کزى چاو لەمنداڵدا بۆ ماڵپەڕى تەندروستى پێشمەرگە ووتى هۆکارەکانى کزى چاو لەمنداڵدا بریتیە لە: 
1-هۆکارى زگماکى، لەوانەیە منداڵ چاوى نزیکبین بێت یان دووربین بێت لەگەڵ بوون یان نەبوونى استگماتیزم .
2-  بوونى پەڵە  لەسەر گلێنەى چاو.
3-بوونى ئاوى سپى لە چاودا هەر لەگەڵ لەدایکبوونیدا.
4-دروست نەبوونى بەشەکانى چاو کاتێک منداڵ لە سکى دایکدا یە بەشێوەیەکى تەواو  ونۆرماڵ .
سەبارەت بەنیشانەکانى کزى چاو د.هاوڕێ عبد الله دەڵێت:  نیشانەکانى کزى چاولە منداڵدا وەک رێنمایەک بۆ  دایکان وباوکان بریتیە لەوەى کەمنداڵ ناتوانێت تەرکیزبکات لە سەر ئەو شتانەى کە نیشانى دەدرێت وە چاوى ناجوڵێنی لەگەڵ ئەو شتانەى نیشانى  دەدریت وەک ڕوناکى یان یارى منداڵ وچاوى  بەردەوام دەتروکێنت و ناتوانێت تەرکیز بکات،  هەروەها هەندێک جار منداڵ (چاو لەرەى )دەبێت (داءالرقاێ) و جگە لەمانەش زۆر لەنزیکەوە تەماشاى تى ڤى کردن یان هەر شتێک  بیەوێت تەماشاى بکات و هەندێک جار تیلى چاو  (خێلى چاو )نیشانەیە بۆ لاوازى بینین .
د.هاوڕێ عبد الله تایبەت بە تەمەنى منداڵ و چاوکزبوون لە تەمەنێکى تایبەتدا ووتى: تووش بوونى منداڵ بەکزى چاو  پەیوەندى بە تەمەنەوە نییە و هەندێ کات ئەگەرى هەیە هەرلەسەرەتاى لە دایک بوونى منداڵەکەوە تووشى کزى چاو بوبێت .
د.هاوڕێ عبد الله  تایبەت بە پشکنینى چاو لە منداڵدا ڕونى دەکاتەوە و باس لەوەدەکات کە لە چ کاتێکدا  پێویستە دایک وباوک پشکنین بۆ چاوى منداڵەکەیان بکەن: ئەگەر لەسەرەتاى تەمەنى منداڵیەوە  پشکنینى بۆ بکڕێت ئەگەر نۆرماڵ بوو ساڵى جارێک باشە ئەگەر نۆڕماڵ نەبوو شەش مانگ جارێک یاخود بەپێ رێنماى پزیشکى چارەسەرکار .
تایبەت بە گرنگى لیژنەی پزیشکى کەسەردانى قوتابخانەکان دەکەن بەمەبەستى پشکنینى چاو بۆ قوتابیەکان ئەم پزیشکە ووتى: پێویستە و گرنگە لیژنەیەکى پزیشکى سەردانى قوتابخانەکان بکات هیچ نەبێَت ساڵى جارێک پشکنینى چاو بۆ قوتابیەکان بکرێت و هەر لە رێگەى ئەم لیژنەوە چەندین منداڵ گرفتى چاوى هەبووە و دایک و باوکیان ئاگادار کراوەتەوە.
لە وەڵامى چارەسەرى کزى چاو  لەمنداڵدا د.هاوڕێ ووتیشى:  چارەسەرى کزى چاو لەمنداڵدا بەپێ هۆکارەکەى دیارى دەکرێت کە یەکێک لەچارەسەرەکان چاویلکەى پزیشکى  یە .
ئەم پزیشکە ڕێنمایى دایکان وباوکان دەکات" پێویستە هەر لە سەرەتاى تەمەنى منداڵیەوە یەکجار سەردانى پزیشک بکرێت، یان لە ساڵى  یەکەمى تەمەنى ئەو منداڵە یان هەر لەدواى لە دایک بوون.


PM:12:00:06/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌