دنیا بینى قوباد تاڵەبانى



گەورەى ئەو پیاوەم کاتى بۆ دەرکەووت کە باسى چۆنیەتى ناساندنى خۆى و خێزانەکەى کرد ئەویش بە شێوەیەکى زۆر سادە و دور لە موبالەغە، ئاخر ئەو کۆمەڵگەى کە من تێیدا دەژیم بەردەوام ئینکارى ژن دەکەن و ئەو ژنەى تۆزى بوێر بێت هەزاران قسە و قسەڵۆکى ناشرین دەخەنەپاڵى، بە زۆرى پیاوەکانى کۆمەڵگاکەم لە دانیشتنەخێزانیەکانیاندا دەڵێن ژن دێنمەوە و بەمەش عەرزى عزەلات دەکەن گوایە ئیتر ئەمە زۆر پیاوە کە دەتوانێت لەبەر چاوى خێزانەکەیدا لاف لێ بدات و ئەمە بلێتەوە، قوباد تاڵەبانى تۆ دوێنى لە بەرنامەکى (ئەفین ژن و ژیاندا) بە دنیا بینیەکەى خۆت زۆر عەقلیەتت گۆرى و توانیت ئەو رێچکەیە بشکێنیت کە دەربرینى خۆشەویستى پیاو بۆ خێزانەکەى لە تەنیایدا نییە و بگرە لە سەر شاشە و لەبەر چاوى هەموانیشدا دەبێت، تۆ جێگرى سەرۆکى حکومەتێکى کە دەتوانیت چواردەورت بگۆریت، پێموایە زۆرێک لە کوت و بەندەکانت شکاند، بۆیە منی ژن شانازیى بە پیاویکى سیاسى وەک بەرێزت دەکەم کە رابەرى حزبەکەمى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى  ولاتەکەمى تۆى کە پلانى داهاتووت دەتوانێت رێگاى رزگاى زۆرێک لە ژنە چەوساوەکانى وڵاتەکەم بێت.سادەیى تۆ دەتوانێت وانەیەک بێت بۆ پیاوە سیاسیە تازە پێگەیشتووەکانى  وڵاتەکەم کە بە کورت بینیەکەیان  هەردەم خەرێکى ناشرین کردنى حزب و سیاسەتن لە کوردستاندا، قسەکانت راستیەکان و گەورەیى تۆى بۆ دەرخستم، رەنگە کورى تاڵەبانى بوون هەر وا ئاسان نابێت، رەنگە سەرقاڵى کارى سیاسى بوون و دور بوون لە منداڵ و خێزان و تام و چێژ وەرنەگرتن لە تەمەنى گەنجى هێندە ئاسان نەبێت کە مام کردویەتى  ،رۆڵەیەکى وەک تۆ کەشەرەفى ئەوەت پێ بخشراوە کە کورى مام و پشتیوانەکەى مام بیت هەر دەبێت چاوەرى ئەوەى لێ بکرێت کە کاریگەر بیت لەسەر نەتەوەکەى، کە گویم لێت بوو ووتت  دواى چوار ساڵ لە بەرێ کردنى تەمەنت بۆ یەکەم جار باوکتت بینى ئەمەش لە پێناوى ئەوەى کە باوکایەتى بۆ میلەتى کورد دەکرد و تەنیا باوکى قوباد و پاڤیل نەبوو ئۆبۆهەتى مامم بۆ دەرکەووت، ئێستاش کورد چاوەرى ئەوەت لێ دەکات برا گەورەى خۆتمان بۆ بسلمێنیت و زیاتر و زیاتر هەنگاوەکانت لە رێگەى ئازادى ژن و بەرەوپێشچوونى کۆمەلگەکەمان هەلێنیت، پرەى زیاتر بدرێت بە یاساکانى ژنپارێزى و هەوڵ بدەین بۆ گۆرینى کلتور و فیکرى هەڵە لە وڵاتەکەمان.

AM:08:59:26/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 494 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌