ژن و هەڵبژاردن



بەشدارى کردنى ژنان لە گۆرەپانى سیاسیدا ئەوە دەسلمێنێت کە ئێمەى ژنیش دەتوانین رۆلى کاریگەرمان هەبێت و ئەم بەشداریە دەبێتە هۆکار و زامنکردنى سەرجەم مافەکانى ژنان و بەهێزکردنى پێگەکانى ژنان لە ناوەندى بریار چ لەدەسەلاتى یاسادانان چ لە دەسەلاتى جێبەجێ کردن بۆ ئەوەى بتوانن لە هەموو پێگەکاندا هەبن و توانا و کارەکانى خۆیان جێبەجێ بکەن، کایە سیاسیەکان بە بوونى ژن زیاتر وزیاتر براوەتر دەبێت، چونکە پەرلەمان شوێنى دەرچوونى یاسا و بریارەکانە و رۆڵى دووەمى چاودێریکردنە.

دلنیام کە ئەم ژنە بەهێزانە دەتوانن  کار لەسەر ئەو یاسانە بکەن کە بۆتە هۆى لاوازى پێگەى ژنان لەناو کۆمەڵگەدا،وەک ئەو پرۆژە یاسانەى کە بوونەتە گرفت لەبەردەمى بەدەستهێنانى مافەکانى ژنان کە بە هەوڵى خانمە ئەندام پەرلەمانەکان توانرا گۆرانکارى تێدا بکرێت ئەو یاسانەش یاساى بارى کەسێتى و یاساى سزادانى عێراقى و یاساى نەهێشتنى لەشفرۆشى و توندوتیژى خێزانى ئەمانە و چەند یاسایەکى دیکە هەمووى ئەو یاسانەن کە مافەکانى ژن دەستەبەر دەکەن و باس لەیەکسانى ژن و پیاو لەبەرامبەر یاسادا دەکات.

هیوادارم لە ئایندەدا ژن بەبێ کۆتا بچێتە پەرڵەمان،  ئەمەش لە چوارچێوەى سیاسەتى حیزبى یەکێتیدا دەیبینمەوە چونکە رێژەى پالێوراوەکان گوزارشت لەمە دەکەن،  هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەى بەشداربوونى رێژەى ژنان بۆ ئەوەى ببێتە لایەنى کەم 50% ى بەشداربوون کاریگەرى و گرنگێتى خۆى هەیە تا ژنان ببنە هێز و بە فعلى رۆڵیان هەبێت لەئاراستە کردن و باشتر کردنى دۆخى ژنان بە گشتى لەسەرجەم بوارەکاندا، جێگەى شانازیە کە لیستى یەکێتى نیشتمانى وەها گرنگیکى بە ژن داوە کە لە کۆى 100 کاندیدە پالێوراوەکان  (29) کاندیدى ژنن، دڵخۆشیشم بەوەى کە لە کۆى سەرجەم قەوارە سیاسیەکاندا (216) پاڵیوراوى ژنمان هەیە.

AM:10:23:03/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌