کەرتى تەندروستى لە دوو ڕیانى کەوتن و چاکسازیدا


شاخەوان سعید

لەسەرەتاى دروست بوونى قەیرانى دارایى و نەمان و کەم بوونەوەى دەرمان و پێداویستى پزیشکى لە نەخۆشخانەکانى کەرتى گشتى دا ، کە گەیشتۆتە ئاستێکى مەترسیدار وبەردەوامى ئەم قەیرانە بەرەو کارەساتى مرۆیى گەورەمان دەبات.

لەکاتێکدا نەخۆشخانەکانى تواناى بەردەوامى یان نەماوەو هاوڵاتیانیش بەدەست ئەم قەیرانە تاقەت پروکێنەوە زۆریان نەماوە چۆکیان لەزەوى بدرێت،بەناچارى رودەکەنە کەرتى تایبەت بۆچارەسەرکردنى نەخۆشیەکانیان کە تێچویەکى زۆری دەوێت و کاریگەرى دەبێت لەسەر ژیانى رَۆژانەیان.

ئەوەى تا ئێستا دەبینرێت بوونى چەند هەوڵێکە کە لەئاست پێویستى ئەم کەرتە گرنگ و هەستیارەدانیە کەوابەستەیە بەژیانى تاک بەتاکى هاوڵاتیان.

چونکە تائەم ساتەش کەرتى تەندروستى دەربازى نەبووە لەو سیستمەى کەتەمەنى لە نیوسەدە تێپەڕدەکات ،پێویستە کارى جدى تێدابکرێت بۆدانانى سیستمێکى نوێ وهاِوچەرخ کە بڕى تێچوى چارەسەرى هاوتاى چارەسەرى نەخۆش بێت،تواناى زانستى پزیشک وکارمەندانى لەئاستى پێویست دابێت، کەرتێکى وازیندوو کاریگەر دەبێت بەردەوام لە نوێ بونەوەو گەشەکردندابێت.
بۆیە پێویستە لایەنى پەیوەندیدار بەم کەرتە هەمووهەوڵى خۆى بەگەڕ بخات لەپێناو دۆزینەوەى چارەسەرى گونجاو بەگەڕ خستنەوەى بەشیوەیەکى باشتر.

ئەگەر نا ئەوا بەبەرچاوى هەموانەوە کەرتى تەندروستى لەلێوارى کەوتندایەو هاوڵاتیانى کەم دەرامەتى ئەم وڵاتە باجەکەى دەدات.


AM:11:53:14/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 166 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌